رۆستایی: مەترسی جیابوونەوەی ئیدارەی سلێمانی دەکرێت
زانا سەعید ڕۆستایی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕايگەیاند: “ئەگەر یەکگرتنەوەی فراکسیۆنی گۆڕان و یەکێتی لەبەغدا بۆ ئەوەی بێت کە ببنە جێگرەوە بۆ نوێنەرانی فراکسیۆنەکانی کوردستان، ئەوە ناکرێت، چونکە ئێستا ئێمە پێنج حزبین، کاریگەریمان بەو شێوەیە نییە لەبەغدا و دەنگی کورد لاوازە، چۆن دەکرێت بە دوو حزبەوە ئەو کاریگەرییە دروست بکەن؟”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی کۆمەڵ جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر دۆخی کوردستان بەم شێوەیە بێت، ئەوا ئەگەری کراوە لەبەردەم سلێمانی دەبێت. گوتیشی: “لەنێو ئەگەرەکاندا، مەسەلەی لامەرکەزیەت و جیاکردنەوەی ئیدارەی سلێمانییە، چونکە سلیمانی وادیارە دەستە وەستان ناوەستێت و سەردانی ئەم دواییەی پارێزگای سلێمانیش بۆ بەغدا، ئەوە دەردەخات".
باسنیوز
