كوردستانیان ئومێدی زۆریان بە سەرۆك بارزانی هەیە: پارتی هەڵگری پەیامی سەربەخۆییە
مافپەروەر (ئەحمەد كاوانی) لە هەولێر، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، سەربەخۆیی ئاواتی لەمێژینەی گەلی كوردستانە، پاش ئەم گۆڕانكاریانەی بەسەر ناوچەكەدا هاتوون، سەد ساڵ بەسەر ڕێككەوتنی سایكس پیكۆدا تێپەڕیوە و ئێستایش لە هەر كات زیاتر گونجاوترە بۆ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی كیانیكی سەربەخۆ كە گوزارشت لە نەتەوەیەكی مافخوراو بكات، بۆ ئەوەی پەرە بە ئابووریی خۆمان بدەین و زیاتر دیموكراسی و ئازادییە كەسییەكان فەراهەم بكەین و چیتر پشت بە بەغدا نەبەستین، چونكە بەغدا خۆی لەناو كۆمەڵێك قەیراندایە و ناتوانن كێشەكانی خۆیان چارە بكەن".
(وریا عەلی مەحموود)ـی چاودێری سیاسی لە گەرمیان، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كورد لە بەردەم سەربەخۆیی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیەتی كە ١٠٠ساڵە خەباتی بۆ دەكات، ئێستا هەرێمی كوردستان سەركردایەتیی شەڕی گەورەترین گرووپی تیرۆریستی دەكات كە ئەو شەڕە بۆ پێگەی سیاسیی كوردستان، شەڕێكی گرینگە".
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "ڕوڵی (سەرۆك بارزانی) لە شەڕی تیرۆردا پڕبایەخە، وەك ئاشكرایە لە سەرەتای هاتنی گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە بۆ عێراق و گرتنی چەند پارێزگایەكی عێراق و شكستی لەشكرەكەی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەك سەركردەیەكی بەهێز دوو ڕۆڵی سەرەكیی بینی لە تێكشكاندنی داعش، لەلایەك هێزی پیشمەرگەی ناردە بەرەكانی جەنگ و لەلایەكی دیكەیشەوە وەك سەركردەیەكی دیپلۆماسی، ڕۆڵی گرینگی بینی لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا."
(محەممەد عەبدوڵڵا)ـی قوتابییش لە زانكۆی كەركووك، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاتن دەڵێ: "مافـی گەلی كوردە بۆ ڕاگەیاندنـی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان هەر كارێك بكات، چونكە مانەوەی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا سوودی نییە، ئێستاش بارودۆخی نێودەوڵەتی لەبارە، بە شێوەیەك هیچ بەربەستێك نەماوە بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، لە دوای ئەوەی كـە كورد سەلمـاندی تاكـە هێز پێــشمەرگەیە بتوانێت بەرانبەر (داعش) بوەستێتەوە و بیانشكێنێ و نەهێڵێت یــەك بستی خاكــی كوردسـتان داگیر بگەن".
ئەو قوتابییەی زانكۆی كەركووك گوتیشی: "پارتی دیموكراتی كوردستــان، هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی كوردستانە و جەنابی (سەرۆك بارزانی)ـیش دەڵێت، ئێمە هەموو خەبات و تێكۆشانمان بۆ ئەوە بووە گەلی كورد سەرفراز بژیت، ئومێدی زۆریشمان هەیە (سەرۆك بارزانی) گەلە ستەمدیدە و زوڵملێكراوەكەی خــۆی بگەیەنێتە مەنزڵی ئارامی و ئاســوودەیی."
KDP
