له خورماتوو 10 عەرەبی سوننە بە دەستی میلیشیای حەشدی شەعبی کوژران
محەمەد فایەق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایقامیەتی خورماتوو راگەیاند : لە زیندانی ئامرلی تەرمی ٩ زیندانی عەرەب و تورکمانی سوننە رادەستی خێزانەکانیان کراون و دوێنێش لە نزیک کاتژمێر ٥ کەسێک بەناوی ئەحمەد محەمەد دەستدڕێژی گولـلەی لێکراوە".
سەبارەت بە کۆتا ڕووداوی کوشتن لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایقامیەتی خورماتوو وتیشی "ئەو کەسەی دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە کارمەندی تەندرووستی بووە لە لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو، دوای دەوامی ئاسای خۆی لە نۆرینگەکەی خۆی چەند چەکدارێک تەقەیان لێکردووە و کوشتویانە".
دوای کوژرانی عەقید مستەفا بەیاتى بەرێوەبەرى پۆلیسى خورماتوو و ٢٢ كارمەندى پۆلیس لەلایەن داعشەوە شیعەکانی خورماتوو دەستیانکردووە بە گرتن و کوشتنی سوننەکانی ئەو ناوچەیە و تا ئێستا چەندین زیندانی سوننە مەزهەبیان لایە.
سەرچاوەكان
