دوای له سێداره‌دانی بكوژی منداڵه 18 مانگییه‌كه ده‌كرێت
ئەو گەنجەى کە گومانی لەسەر بووە و دوای شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی هاتوەتە لای ماڵی مینا و داوای ئاوی کردووە، لەوکاتەش لە باوکی مینای پرسیوە کە ئایا ئەو باوکی مینایە.
ئێستاش دوای ئاشکرابوونی تاوانبارەکە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە, خه‌ڵك توڕەیی خۆیان دەردەبڕن و داوای سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژى ئه‌و منداڵه دەکەن کە بە "دڕندانەترین شێوە" ئەو منداڵە ساوایەی کوشتووە.
مقه‌ده‌م عیسمه‌ت فه‌ره‌ج رایگه‌یاند: دوو رۆژ بوو رووداوه‌كه رووی‌دابوو، هیچ كه‌سێك داوای یاسایی تۆمار نه‌كردبوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن باوكی منداڵه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی خۆی پێكهێنراوه و دواى دوو رۆژ له لێكۆڵینه‌وه توانیویانه شوێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستیشان بكه‌ن.
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركردووه و دواتر به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیریان كردووه و گومانلێكراوهكهش دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان، باس له دانپێدانانه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ڵێت: "تۆمهتارهكه منداڵه‌كه‌ی هێناوه‌ته ئه‌و گونده و دوای ئه‌وه‌ی دوو كاتژمێر له‌ناو خانووه‌كه‌ی خۆیان هێشتوویه‌ته‌وه و هیچ رێگه‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، دواتر فڕێیداوه‌ته ناو ئه‌و گۆمه ئاوه و خنكاندوویه‌تی".
