"حەشدی شەعبی لەبەر ئەم هۆکارە نەیهێشت پێشمەرگە بەهانایانەوە بچێ"

جێگری فەرماندەی لیوای شەشی ھێزی پێشمەرگە لە خورماتوو دەڵێ، حەشدی شەعبی خۆی لەبەردەم داعشدا نەگرت و بۆ لای ئێمە رایان کرد، لەو کاتەیشی کە ئێمە ویستمان یارمەتیان بدەین ئەوان نەیانهێشت تەنیا لەبەر ئەوەی پێشمەرگە بە ئاڵای کوردستانەوە دەیویست هێرشبکاتە سەر داعش.

جێگری فەرماندەی لیوای شەشی ھێزی پێشمەرگە لە خورماتوو (بارزان ئەحمەد خاڵە) گوتی" لەشەڕەکەی دوو رۆژی رابرد، کاتێک داعش ھێرشی کرد، حەشدی شەعبی بۆ یەک سەعاتیش نەیانتوانی بەرگری بکەن و شکان و بەرەو لای ئێمەوە ھاتن و شکستیان برد، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بەرگریەکی باشی کرد و رێگەی نەدا داعش پێشڕەوی بکات، دواتر حەشدی شەعبی ھێرشیان کردەوە و ئێمەش ویستمان یارمەتیان بدەین، بەڵام رێگەیان نەدا چونکە رازی نەبوون بە ئاڵای کوردستان بەشدار بین، بۆیە کێشە لەنێوانماندا دروست بوو.
Top