ئەمریکا دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا مەرجدار دەکات

ئەمریکا دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیا مەرجدار دەکات
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی پەکەکە بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی لە تورکیا کردەوە.

سایتی کوردپرێسی ئێران هەواڵی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیی (ئانتۆنی بلنکین) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاو کردەوە کە تیایدا ئەو بەرپرسە ئەمریکاییەکە وێڕای پشتیوانی لە هەڵوێستی حکوومەتی ئەنقەرە، پەکەکە بە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی تۆمەتبار کرد و وتی سێ ڕێگا لە بەردەم پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا هەیە. بە پێی لێدوانەکەی بلنکین، دەبێ پەکەکە وێڕای ڕاگرتنی شەڕ لە تورکیا، چەک دابنێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەنقەرە.

لە لایەکی دیکەوە، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند کە پەکەکە و تورکیا لە ڕێی سەربازییەوە ناگەنە ئامانج.

جەمیل بایک، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (دۆچەڤێلە)ی ئەڵمانیا، وتی "بەکارهێنانی هێزی سەربازی کێشەکانی تورکیا چارەسەر ناکات و پەکەکە و حکوومەتی تورکیا بە ئامانجەکانیان ناگەیێنێت".

ناوبراو وتیشی "کێشە و پرسی کورد لە تورکیا تەنیا لە ڕێی سیاسی و دیموکراسییەوە چارەسەر دەکرێت". هاوسەرۆکی پەکەکە، داننان بە بوونی کورد لە تورکیای بە ڕێگەچارەی چارەسەری کێشەکان لەو وڵاتە دانا و وتی گەر وابێت، ئێمە دەستی ئاشتی بۆ بەرپرسانی تورکیا درێژ دەکەین.











KDP
Top