پەرلەمانتارێکی پارتی: گۆڕان دەیەوێت کۆمەڵی ئیسلامی بخاتە ژێر هەژموونی خۆی

پەرلەمانتارێکی پارتی: گۆڕان دەیەوێت کۆمەڵی ئیسلامی بخاتە ژێر هەژموونی خۆی
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، کار دەکات بۆ ئەوەی شکست بە وەزیرەکەی کۆمەڵ لە حکوومەت بهێنێت.
عەباس غەزالی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “کۆمەڵ لە بزووتنەوەی گۆڕان جیا نەبووەتەوە، لە هەڵوێستی 19ی ئاب و 23ی حوزەیران، جگە لەوەی لەگەڵ گۆڕان بوون، لەهەمان کاتدا لەگەڵ ئایین و نەتەوە و وڵاتی خۆشیان ڕاستگۆ نەبوون، هەر شتێکیان بوێت و چۆنیان لە بەرژەوەندی بێت، ئەوە دەکەن”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد: “فراکسیۆنی کۆمەڵ دەیەوێت شکستی خۆیان بەسەر وەزیرەکەی کۆمەڵ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهێنن و لە وەزیرەکەیان بدەن، بۆیە دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی دیاری کراو”. ڕوونیشی کردەوە کە بزووتنەوەی گۆڕان دوای یەکێتی، دەیەوێت کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانیش بخاتە ژێر هەژموونی خۆی.




باسنیوز
Top