سروە عەبدولواحید: دژی پارچەکردنی خاکی عێراقین

سروە عەبدولواحید: دژی پارچەکردنی خاکی عێراقین
دوای ئەوەی مەسڕوڕ بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جیهانی “ڕۆیتەرز” باسی لەوە کرد دوای کۆنتڕۆل کردنەوەی موسڵ کە ئێسات لەژێر دەستی داعشە، ڕاستەوخۆ عێراق دابەشدەبی، لە بەرامبەریشدا سروە عەبدول واحید پەڕلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دژایەتی خۆی بۆ بارزانی ڕادەگەیێنێ و دەلێت: کوردستان بەشێکە لە عیراق و دژی دابەشبوونی خاکی عیراقین.

سروە عه‌بدلواحید پەرلەمانتاری گۆڕان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئەو داوایەی دابەشكردنی عێراقی رەت كردەوە، لەگەڵ هەر دابەشكارییەكی تری تائیفی و نەتەوەیی، هەروەها ڕاشیگەیاند: یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزرێ و یەكدەست كار بۆ بنیاتنانەوەی بكەن لەسەر بنەمای دروستی دوور لە گەندەڵی و دیكتاتۆری.

وتیشی هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق، پێویستە هەموو لایەكمان هاوكار بین بۆ چارەسەری تەواوی كێشەكان و بەرپرسیارییەتی وڵاتەكە لە ئەستۆ بگرین.

ئەم قسانەی سروە عەبدول واحید پەڕلەمانتاری گۆڕان لە عێراق، هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی مایکڵ هایدن بەرپرسی پیشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا “CIA”بۆ “رای الیوم” کە ڕایگەیاندبوو: لە نەخشەی نوێی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست، دوو وڵات بەم زووانە نامێننو ون دەبن و یەکێکی تریشیان خەریکی بەرەو نەمان دەچێت.

ئەو بەرپرسەی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕاشیگەیاندبوو: ئەو دوو وڵاتە عەرەبیە ئێستا شەڕیان تێدایە و ڕۆژ دوای ڕۆژیش شەرەکان فراوانتر دەبن، ڕاسیەکانیش ئێستا پێمان دەلێن کە شتێک نەماوە بەناوی “عێراق – سوریا” هەروەها لوبنانیش بەرەو شکست و هەڵوەشانەوە دەڕوات و ئەویش دوای ئەو دوو وڵاتە عەرەبیەوە، نامێنێ و ون دەبێ.





رۆژانەهەوال
Top