لەبەر پەکەکە، دەڤەری ئامێدی ١٩٠ گوندی لێ چۆڵ کراوە
(ڕزگار سدقی) سەرۆكی لیژنەی تۆمارکردنی ئەو زەرەر و زیانەی تورکیا بە فڕۆكەی جەنگی و بۆردومان لە کوردستانی دەدا، ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٩٠ گوند لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی لەبەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە و فرۆکەی توركیا چۆڵ كراون."
گوتیشی: "تورکیا بە بۆردومانی گوند و ئاواییەكانی سنووری شارۆچكەی ئامێدی، زیاتر لە دووملیار دینار زیانی لەو خەڵکە داوە؛ جگە لەوەی هاووڵاتیان ناتوانن بگەڕێنەوە سەر گوندەكانیان و، ئەو خێروبێرەی هەیە لەو گوندانە پەكەكە هەمووی بۆ خۆی دەبات؛ خەڵكی ئەو ناوچانە داواكارن پەكەكە بنكە و بارەگاكانی خۆی لەو گوندانە بباتە دەرەوە، بەشکەم بگەڕێنەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان."
