بەئالاى کوردستان پیشوازى لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان “نێچیرڤان بارزانی” کراوە

بەئالاى کوردستان پیشوازى لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان “نێچیرڤان بارزانی” کراوە
ئاڵای کوردستان کەناڵی ئێن ئار تی نزیک له بزووتنەوەى گۆران بە درۆ خستەوە، سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان “نێچیرڤان بارزانی” و سەرۆکی ئەنجومەن پەڕلەمانی ڕووسیا کە لەسەر مێزی گفتوگۆکە دانراوە.

کەناڵی ئێن ئار تی نزیک له بزووتنەوەى گۆران دوێنێ هەینی لە هەوالێکیدا لەسەر کۆبوونەوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان “نێچیرڤان بارزانی” و سەرۆکی ئەنجومەن پەڕلەمانی ڕووسیا دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە گوایە لە کۆبوونەوەکەدا تەنها ئاڵای عێراق بەبێ ئاڵای کوردستان لەسەر مێزی گفتوگۆکە دانراوە.

لە هەواڵەکەی ئەو کەناڵە ئەوەش هاتبوو کە گوایە ڕووسیا بەهۆی ئەوەی جەخت لە یەک پارچەیی عێراق دەکاتەوە و دژی پارچەبوونی ئەو وڵاتەیە، بە لابردنی ئاڵای کوردستان و بەتەنها دانانی ئاڵای عێراق ئەو پەیامەیان داوەتە بەرپرسانی حکومەت.


kdp.info
Top