شاندێکی باڵای سەربازیی هەولێر و بەغدا کۆ دەبنەوە
برێت مەکگۆرک، نێردەی تایبەتیی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا رایگەیاندووە، کە شاندی سەربازیی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێی دوایین هەنگاو و پلانەکانی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسڵیان کردووە.
پێشتر مەسعود بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان رایگەیاندبوو، کە پێشمەرگە بەو مەرجە بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەکات، کە لە ئێستاوە رێککەوتن لەسەر قۆناغی دوای داعش لە پارێزگاکە بکرێت و مافەکانی گەلی کوردستان دابین بکرێت.
دوای هەرەسهێنان و شکستی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2016، چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
