هەڵمەتە میدیاییەکەی گۆڕان کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان پارتی و گۆڕانی دواخست

هەڵمەتە میدیاییەکەی گۆڕان کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان پارتی و گۆڕانی دواخست
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕای گەیاند، هەرچەندە پارتی بە نیازبوو لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ یەکێتیدا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدات، بەڵام هەڵمەتەکەی میدیاکانی ئەو بزووتنەوەیە لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وای کرد، بەم بۆچوونەدا بچنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19\6\2016، ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕايگەیاند: “بڕیاربوو پێش دانیشتنەکەی نێوان پارتی دیموکراتیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەین، بەڵام ئێستا پارتی بۆچوونی پێشووی نەماوە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “دوای ئەم هەڵمەتە ئاست نزمەی کە لە میدیاکانی گۆڕانەوە کرا، کەموکوڕی زۆر دروست بوو و پارتیش پرسیاری زۆری لا دروست بووە”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە: “لە دوای هێرشەکەی میدیاکانی گۆڕان، پارتی زیاتر ماهیەتی گۆڕانی بۆ دەرکەوتووە، بۆیە ئەو هەڵمەتە کاریگەری لەسەر دانیشتنەکەی پارتی و گۆڕان دروست دەکات”.










باسنیوز
Top