دیندار دۆسكی: گۆڕان لەگەڵ موخالیفەكانی جۆرێك لە ئیرهابی فیكری پێڕۆ دەكات
دۆسكی وەك سیاسەتمەدار و چاودێرێكی سیاسی خوێندنەوەی تایبەتی بۆ باردۆخی سیاسیی ئێستای كوردستان دەكات.
لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان كە سبەی دەقەكەی بڵاو دەبێتەوە، لە وەڵامی پرسیاریكدا دەربارەی شێوازی مامەڵەكردنی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەو كەس لایەنانەی كە لە بۆچوونی سیاسی‌دا لەگەڵیان یەك ناگرێتەوە، راشكاوانە جەختی لەسەر ئەوە كردووە كە، بزووتنەوەی گۆران جۆرێك لە ئیرهابی فیكری لە بەرانبەر ئەو كەس و لایەنانە پیادە دەكات بۆ ئەوەی كەسایەتیی مەعنەویی ئەو خەڵكە تیرۆر بكات و ناشرینیان بكات.
دۆسكی هەروەها دەڵێت: ''كاتێك ده‌ڵێن ده‌بێت سه‌رۆك له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌بێت، ئه‌مه رای خۆیانه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان رای دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌وان پرسه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌خه‌نه‌ڕوو وه‌ك ئه‌وه‌ی نابێت هیچ موناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، نابێت كه‌س ره‌تی بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت له دانیشتنی ساڵی رابردووی په‌رله‌مان، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد، یان ده‌نگیان نه‌دا، هه‌موویان به خۆفرۆش و خائین ناوزه‌د كردن و شتی ناشیرینیان به‌رانبه‌ر كردن، ئه‌مه كه‌ی دیموكراتییه، نه‌خێر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ین جۆرێكه له ئیرهابی فیكری و، ده‌یانه‌وێت رای خۆیان به سه‌ر په‌رله‌مانتاری حزبه‌كانی دیكه‌دا فه‌رز بكه‌ن. له ژینگه‌ی دیموكراتیدا پرسی سیستمی سیاسیی وڵات كراوه‌یه بۆ دیالۆگ و وتووێژ و بیروڕا گۆرینه‌وه.''
KDP
