خەلیل: لە بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی شنگال سەرۆک بارزانی رۆڵێکی گرنگی ھەبوو

خەلیل: لە بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی شنگال سەرۆک بارزانی رۆڵێکی گرنگی ھەبوو
قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال دەڵێت، بەجینۆسایدناساندی کۆمەڵکوژی شنگال ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و سەرۆک بارزانیش رۆڵێکی گرنگ لەوھەنگاوە گرنگە ھەبووە.

قایمقامی شنگال مەحما خەلیل راگەیاند: "بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی بۆ خەڵکی کوردستان و کوردانی ئێزیدی پێنگاوێکی زۆر گرنگ بوو، بۆیە داواکارین ئەوھەنگاوە ببێتە ھۆی ئەوەی شنگال ئاوەدانبکرێتەوە وکچ وژنانی ئێزیدیش ئازادبکرێن ومافی شەھیدانیش بدرێت.

مەحما خەلیل گوتیشی: ئێمە پێشتر بەڵگە و دیکۆمێنتمان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان رەوانە کردبوو و سەرۆک بارزانیش رۆڵێکی گرنگی ھەبوو لەبەجینۆسایدناساندی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی.

قایمقامی قەزای شنگال ڕوونیشی کردەوە: ئێمە زیاتر کار دەکەین وبڕیارە ٢٠ی ئەم مانگە سەردانی ئەمەریکا بکەین و ٢١ ئەم مانگە لەگەڵ سەرۆکی جینۆسایدی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆدەبینەوە.
Top