داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی خورماتوو راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌قه‌زای خورماتوو روویداو به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئهمنیو هێزی پێشمه‌رگه له‌سنوره‌كه.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی له‌خورماتوو كرده ئامانج، كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاری خورماتوو.
په‌یج و ئه‌كاونته‌كانی سه‌ر به‌داعش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی "ولایه‌تی كه‌ركوك"ی رێكخراوه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه"ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خورماتوو له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه به‌ناوی (ئه‌بو حه‌فس)ی ئه‌نباریی ئه‌نجامدراوه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌ته ئامانج".
پێشتریش فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی خورماتوو راگه‌یاند"ته‌قینه‌وه‌كه زۆر گه‌وره بووه‌و له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا زانیومانه دوو كه‌س شه‌هید بوون‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سی تریش برینداربوون".
به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی خورماتوو وتیشی"ته‌قینه‌وه‌كه زۆر نزیك بووه له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتییه‌وه‌و له‌دوری 50 مه‌تر ئه‌نجامدراوه، له‌نزیك گه‌راجی به‌غدا و خورماتوو له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی رویداوه".
