خورماتوو؛ بۆمبێك بە پێشمەرگەدا تەقیەوە
عەبدوڵا بۆر بەرپرسی میحوەری باشوری خورماتوی هێزی پێشمەرگە ڕاگەیاند "بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەكەوە سێ پێشمەرگە بریندارابوون و برینی یەكێكیان سەختەو هەردوو قاچی لێبوەتەوەو یەكێكی تریان قاچێكی لێبووەتەوە".
وتیشی "ئەو تیمەی لیوای شەش بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێلێكی داعش چوون كە لە هێرشەكەی دوێنێ شەوی ڕابردوودا تەقیەوە".
لە ئێستادا بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی دووز خورماتوو كراون.
بەوتەی عەبدوڵا بۆر، ئەو بۆمبەی تەقیوەتەوە تازە دانرابوو، بۆیە گومان دەكەن داعش لە كاتی هێرشەكەی شەوەی راابردوودا ئەو بۆمبانەی دانابێت.
لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە سەقاڵی پشكنینی ناوچەكەیە، بۆ ئەوەی ئەگەر بۆمبێكی چێنراوی لێ بێت پۆچەڵی بكەنەوە.
كه‌مال عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو به‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه بۆمبه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه چونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه داعش شه‌وی 17 مانگ هێرشی كرده سه‌ر ڕه‌بیه‌كانی لیوای شه‌ش و ئه‌و ناوچانه‌ی بۆمبرێژكردووه.
شه‌وی 17 مانگ داعش له‌هێرشێكدا بۆ سنوری خورماتوو توانی بچێته ناو چه‌ند گوندێكه‌وه، دواتر پێشمه‌رگه توانی گونده‌كان كۆنتڕۆڵبكاته‌وه.
كه‌مال عه‌بدوڵا وتی "هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن هه‌وڵگری عێراقه‌وه تۆڕێكی تیرۆرستی ئاشكراكرا كه به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگیریه‌كان به‌شێكیان هاتونه‌ته سنوری خورماتوو".
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده له 16 مانگ یه‌كێك له‌و تیرۆرستانه كوژراو دوانیان ده‌ستگیركران، به‌ڵام هێشتا ته‌واوی تۆڕه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه به ده‌لیلی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا دوو ته‌قینه‌وه له خورماتو ڕوویانداوه.
دوێنی خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكی بۆمب ڕێژ كراوه‌وه خۆی به بازگه‌یه‌كی پۆلیسی به‌رگری فریاكه‌وتندا ته‌قانده‌وه هاوڵاتیه‌ك بریندار بوو, ئه‌مڕۆش ته‌قینه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك له‌به‌رده‌م بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی سێ شه‌هید و 11 برینداری لێكه‌وته‌وه.
دوای تەقینەوەكەش رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە راگه‌یاند‌و ئاماژەی بەوەكرد، ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بووه.
