پێشمەرگە لە تلسقۆف داعشی دەمکوت کردووە

 پێشمەرگە لە تلسقۆف داعشی دەمکوت کردووە
بەرپرسی میحوەری تلسقۆف و فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك ڕایگەیاند، لەوەتی چەكدارانی داعش لەو میحوەرەوە گورزی گەورەیان لە هێزی پێشمەرگەوە لێ دراوە، ناوچەکە کشومات و بێدەنگە.

لیوا (تارق هەرنی) بەرپرسی میحوەری تلسقۆف و فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك گوتی: "میحوەری تلسقۆف ئێستا زۆر ئارام و بێدەنگە؛ دیارە پێشمەرگە لەو ماوەیەدا وەها داعشیان کوتاوە، لە پەلوپۆ کەوتوونە."

گوتیشی: "داعش لە هەموو میحوەرێکەوە شکاوە؛ ئێستا بڕشتەکەی جارانی نەماوە، ئەو پەڕەکەی بە ئۆتۆمبێل و خۆكوژەوە هێرشێک بهێنێتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، ئەگەرنا وەكی دیكە هیچی پێ نەماوە."

لیوا (هەرنی) ئەوەشی گوت: "هێزەكانی پێشمەرگە سەنگەری خۆیانیان قایم کردووە و، لەسەر هەستن."
Top