حه‌سه‌ن بارام: هێزه شیعه‌كان هۆكاری نائارامی خورماتوون
حه‌سه‌ن بارام ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: "بەهۆی كێشه و گرفته‌كانمان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له نێو خورماتودا له ماوه‌ی رابردوو، وایكردووه به‌به‌رده‌وامی چاودێریان بكه‌ین ئه‌وه‌نده ئاگامان له هێزه فرسه‌ت خوازه‌كانی دیكه نه‌بێت ئه‌وانیش ئه‌م كێشانه‌ی نێوان ئێمه‌و حه‌شدی شه‌عبی ده‌قۆزنه‌وه له‌م جۆره ته‌قینه‌وانه ئه‌نجامده‌ده‌ن".
بارام گووتیشی: "خورماتوو له سه‌ربازگه‌یه‌كی هه‌مه‌چه‌شن هه‌مه‌ره‌نگ ده‌چێت، قه‌زایه‌ك به‌م بچووكییه ده‌یان سریه و فه‌وج و هێزی جۆربه‌جۆری ده‌ره‌كی و نێوخۆیی تێدابێت بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات به‌هه‌رجۆرێك بوبێت ئه‌م هێزانه ده‌ربكرێنه ده‌ره‌وه و شاره‌كه راده‌ستی ئاسایش بكرێت".
ئه‌بوسارا یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رەتیکردەوە ئەوان هۆکاری کێشەکان بن و به‌رووداوی راگه‌یاند: " ئه‌وی كێشه دروست ده‌كات ئێمه نین ده‌ستی ده‌ره‌كیه چونكه له خورماتوو توركیا، سعودیه و ده‌یان وڵاتی دیكه سیخوڕه‌كانیان ناردووە بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان كورد و شیعه هه‌ڵبگرسێنن وه هانی لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك به‌ئارامی تێنه‌پەڕێنین ، نازانین برایانی یه‌كێتی بۆ ئێمه به‌هۆكاری گرژی و ئاڵۆزییه‌كان دەزانن خۆیان ئه‌و راستییه ده‌زانن كه داعش ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، راسته له ڕابردوودا كێشه‌مان هه‌بوو به‌ڵام رێكکه‌وتن كراوه و ئاشتی به‌رقه‌راربوو".
ئه‌بووسارا گوتیشی: "به‌بڕوای من داعش له تۆڵه‌ی شكسته‌كانی له گوندی(پیر ئه‌حمه‌د و زه‌نجه‌ری و عه‌بوو) ئه‌م ته‌قینه‌وانه ئه‌نجامده‌ده‌ن ئێمه‌ش پێكه‌وه كار له‌سه‌ر ئارامی خورماتوو ده‌كه‌ین چونكه ده‌یان هاووڵاتی هاو نه‌ته‌وه و هاودینی ئێمه‌ش له‌خورماتوو ده‌ژین ئه‌ركی ئێمه‌یه بیان پارێزین".
جاسم محه‌ممه‌د هاونیشتمانییەکی خەڵکی خورماتوو به‌رووداوی راگه‌یاند: "له دوای 2003 گوتمان ئیدی زه‌بروزۆری به‌عس نه‌ما به‌ڵام هێزه كوردییه‌كان رێگه‌یان به‌هاتنی حه‌شدی شه‌عبی دا كه ئێستا بوون به‌بڵا به‌سه‌ر ئێمه‌وه".
پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 18-6-2016 له سێكات و سێ جێگه‌ی جیاوازی نێو قه‌زای خورماتوو سێ ته‌قینه‌وه روویدا به‌هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو12-ی دیكه‌ش برینداربوون، ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجامدرا، تەقینەوەی دووەم لە رێگەی ماتۆرسكیلێك له‌گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ر‌ی ته‌قییه‌وه و هەروەها بۆمبێكی چێنراو له به‌رده‌م باره‌گای جه‌بهه‌ی توركمانی ته‌قییه‌وه.
رووداو
