سوپای تورکیا گەریلاکانی پەکەکە لە نزیک ئامەد بۆردمان دەکات

سوپای تورکیا گەریلاکانی پەکەکە لە نزیک ئامەد بۆردمان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای ئامەد لە کوردستانی باکوور بۆردومان دەکەن.

رۆژی شەممە 18ـی حوزەیرانی 2016، میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە 16 حەشارگە و بنکەی گەریلاکانی پەکەکەیان لە شارۆچکەی لیجە کردووەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو بۆردومانە دوای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە 13 گوندی لیجە و دەوروبەری دێت، کە لە سەعات 1ـی نیوەڕۆی رۆژی شەممە دەستی پێکردووە.

دوای کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شارۆچکەی پرسووس، پرۆسەی ئاشتی کۆتایی هات و شەڕ لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سقوپای تورکیا دروست بووەوە.









باسنيوز
Top