په‌كه‌كه به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی باره‌گای له خورماتوو كردووه‌ته‌وه
ئه‌حمه‌د شێخ له‌نگه‌رى، به‌رپرسی لیژنه‌ى ناوچه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له خورماتوو ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: "پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه) له شارۆچكه‌ی خورماتوو ماوه‌یه‌كه باره‌گایان كردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا كار و چالاكى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت له هیچ شوێنێك وه‌ربگرن".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌وه ئاشكرایه كه په‌كه‌كه باره‌گای له‌و شارۆچكه‌یه كردووه‌ته‌وه به‌ڵام باره‌گاكه‌یان تابلۆی له‌سه‌ر نییه و رۆژانه به ناوى په‌روه‌رده‌كردنه‌وه ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانى خورماتوو سه‌ردانیان ده‌كه‌ن ".
پارتی كرێكارانى كوردستان، پێشتر له ژێر ناوى (پارتی چاره‌سه‌رى) باره‌گاى فه‌رمى هه‌بوو له شارۆچكه‌ی خورماتوو و ئێستاش له ژێر ناوى (ته‌ڤگه‌رى ئازادى كۆمه‌ڵگاى دیموكراتی) باره‌گایه‌كى كردووه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ تابلۆیه‌ك له‌سه‌ر ڕووی بینای باره‌گاكه هه‌ڵنه‌واسراوه.
باس‌نیوز
