نێچیرڤان بارزانی دوو خانوو بۆ دوو منداڵی ونبووی هەڵەبجە دەکڕێت
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو خانووی بۆ هەریەکە لە ئالان تۆفیق و چیا تەیب لە شاری هەڵەبجە کڕیووە، کە ئەوان پێشتر لە ماڵی کەسوکاریان دەمانەوە".
لوقمان عەبدولقادر گوتی:" هەریەکە لە خانووەکان بە بڕی 50هەزار دۆلار کڕدراون".
دوای 28 ساڵ مانەوە و دابڕانیان لە کەسوکاریان، ئالان تۆفیق و چیا تەییب، لە رۆژی 16-3-2016 لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە بە کەسوکاری خۆیان شادبوونەوە، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا هەردووکیان لە ماڵی خزم و کەسوکاریان ماونەتەوە.
رووداو
