پەروەردە دەنگۆیەکی بە درۆ خستەوە

 پەروەردە دەنگۆیەکی بە درۆ خستەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ هاوبه‌شی ئاگادارییه‌ك بۆ قوتابیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن دەنگۆی پرسیاره‌كان کە دانرابوون لەلایەن چەند کەسێکەوە، هیچ پەیوەندییان بە پرسیارەکانی بیرکاری و تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەیانییەوە نییە.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

ماوەیەکە چەند ئاژاوەچییەک بۆ تێکدانی دەروونی قوتابی و خوێندکارانی پۆلی (۹ی بنەڕەتی)، نابەرپرسیارانە و هەر لە خۆیانەوە، چەند پرسیارێکیان داناوە کە گوایە تایبەتن بە تاقیکردنەوە گشتییەکان.

ئێمە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم پرسیارانە ڕاست نین و هیچ پەیوەندییەکیان بە پرسیارەکانی بیرکاری و تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەیانییەوە نییە و هەندێکیان پرسیاری ساڵانی پێشوون کە بە دەستکاریکردنەوە بڵاو کراونەتەوە.

داوا لە قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین کە خۆیان بەم پڕوپاگه‌ندانەوە مەشغووڵ نەکەن، چونکە بەداخەوە دروستکردنی پەڕە و واڵی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستیگرام زۆر سادە و ئاسانە و ئەوانەی قسە لەسەر تاقیکردنەوەکان دەکەن، هەمووی بۆ شێواندنی هزر و زەینی قوتابی و خوێندکار و پارەپەیداکردن و فریودانە. دڵنیا بن کە ئەم کەسانەش وەک ئەوانیتر ئاشکرا دەبن و دەدرێنە دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی










KDP
Top