شاخەوان عەبدوڵا: چارەنووسی کەرکووک هەر بە ڕیفراندۆم دیاری دەکرێت
شاخەوان عەبدوڵا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "دیاریکردنی هەر سنوورێک یان پێشنیارێک بۆ کەرکووک دەچێتە خانەی بەرژەوەندیی تاکە کەسییەوە؛ زۆر کەس هەبوونە و هەن لەبەر پۆست و پارە ویستویانە پێشنیاری جۆراوجۆر بۆ ئایندەی کەرکووک بکەن بەڵام سەری نەگرتووە؛ خۆی شیعە و تورکانیش ئەو ڕێگایەیان تاقی کردەوە بەڵام سەری نەگرت."
دەیشڵێ: "تەنیا ڕیفراندۆمە دەتوانێت لە ڕووی ئیدارییەوە چارەنووسی ئەو شارە یەکلا بکاتەوە؛ کەرکووکییەکان نایانەوێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی ئیرادەی ئەوان بڕیاریان بەسەردا بسەپێنێت".
ئەوەشی خستە ڕوو: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان پارێزگاری لە کەرکووک دەکات و سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو شارە دەپارێزێت بۆیە ئایندەی کەرکووک بەدەست هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوەیە نەک لایەنێکی دیکە.
KDP
