نووسه‌رانی نزیك له ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت توركیا دژایه‌تیی ناكا
بێ گومان هه‌ر دوو پارتی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تیی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندووه، به تایبه‌ت مه‌هه‌په كه هه‌میشه سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی پێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر توركیا و پێیوایه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وكات كوردانی توركیایش داوای هه‌مان ماف ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ئاكپارتی كه ئێستا به ته‌نیا حكوومه‌تی توركیای پێكهێناوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دژایه‌تیی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌وكاته‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا كه ئاساییش و پاراستنی هه‌ولێر بۆ ئه‌وان وه‌كو ئاساییش و پاراستنی ئیسته‌نبۆڵ وایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه ناده‌ن داعش په‌لاماری هه‌ولێر بدات. ئه‌مه‌یش په‌یامێك بوو به‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاكپارتی هه‌ولێری به‌لاوه گرنگه.
هه‌ندێك له‌و نووسه‌ر و چاودێره سیاسییانه‌ی زۆر له ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانه‌وه نزیكن و رۆژانه ده‌یبینن و بۆچوونی خۆیان له‌مه‌ڕ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێ ده‌ڵێن، به‌ئاشكرا له میدیاكانه‌وه باس له گرنگیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا. هه‌روه‌ها پێیان باشه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، توركیا پشتگیریی بكات نه‌ك دژایه‌تی.
ره‌زا سه‌كاك، كه نووسه‌رێكی دیار و نزیك له ئه‌ردۆگانه، له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی (سی ئێن ئێن)ی توركی، باسی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و پێیوابوو كه ئێستا باشترین و گرنگترین هاوپه‌یمانی توركیا بارزانییه.
ئه‌و پێی وابوو كه ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌ردۆگان به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی مافی كورد نییه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی سه‌كاك، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی نێوانی بارزانی و توركیا تێك بده‌ن، كه ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردانی باشووردا نییه و زیانی زیاتره.
د. عه‌لی شاهین له كاتی به‌شداریكردنی له هه‌مان به‌رنامه‌دا، پێیوابوو كه هاوپه‌یمانیی بارزانی و توركیا، هه‌ندێك لایه‌نی نیگه‌ران كردووه و ئه‌و لایه‌نانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌بار ببه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و كاته‌ی نێوان به‌شار ئه‌سه‌د و توركیا خۆش بوو، ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام به به‌شاری ده‌گوت كه مافی كورده‌كان بدات و ره‌خنه‌ی لێ گرتووه به‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كورده‌كان خراپه. هه‌روه‌ها له عێڕاقیش ئه‌ردۆگان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه كه مافی كورد بدرێت.
ئه‌و 2 نووسه‌ره كه زۆر نزیكن له ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی، به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ئاماژه ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی ئاكپارتی دژایه‌تیی ناكات.
ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، توركیا به‌ئاشكرا و ده‌نگی به‌رز نه‌ڵێت من ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ناسێنم، به‌ڵام بێده‌نگییش هه‌ڵده‌بژێرێت.
باسنيوز
