به‌به‌ڵگه‌وه‌.. بڕیاره‌ تاكڕه‌وه‌كانى عه‌بادى نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌

به‌به‌ڵگه‌وه‌.. بڕیاره‌ تاكڕه‌وه‌كانى عه‌بادى نیگه‌رانى لێده‌كه‌وێته‌وه‌
به‌پێی نووسراوێكى فه‌رمى كه‌ له‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، سه‌لیم جبوورى ناڕازییه‌ له‌ بڕیاره‌ تاكڕه‌وه‌كانى عه‌بادى و داواى لێده‌كات له‌ دامه‌زراندنى به‌رپرسه‌ باڵاكاندا، به‌هه‌مانگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان بڕیار بدات.

حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له‌ 7ى حوزه‌یرانى 2016 بڕیاریدا به‌ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سه‌رۆكى تۆڕی میدیای عێراقی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى بانكه‌كانى: بازرگانى، پیشه‌سازى، رافیده‌ین، كشتوكاڵى، خانووبه‌ره‌ و ره‌شید، راسته‌وخۆ دواى ئه‌و بڕیاره‌، كه‌سانى دیكه‌ى به‌ "وةكالةت" له‌ شوێنى دوورخراوه‌كان، دانران.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دامه‌زراندنانه‌دا، سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، نووسراوێك ئاڕاسته‌ى عه‌بادى ده‌كات و تیایدا ره‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كانى ده‌گرێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا به‌پێویستى ده‌زانێت ئه‌و خاڵانه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت كه‌ له‌باره‌ى چاكسازییه‌وه‌ رێكه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه‌، له‌وانه‌ش كۆتاییهێنان به‌ دۆسێه‌ى دامه‌زرانى بریكار، ده‌شڵێت ناكرێت دامه‌زراندنى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى و سه‌رۆكى تۆڕى میدیا عێراق به‌ بێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت".









باسنيوز
Top