"پڕۆژەی بەهەرێمکردنی كه‌ركووك بۆ ئەوەیە، فاتیحه‌ی له‌سه‌ر بخوێندرێ"
نه‌سره‌دین سندی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان، گوتیشی: شۆڕشی كورد زۆر قوربانی داوه له‌سه‌ر كه‌ركووك، ئاخر كه‌ركووك كوردستانییه، پێویسته كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.. ده‌بێت مافی پێكهاته‌كانیش تێیدا پارێزراو بێت و ده‌وری خۆیانی لێ ببینن.. هەڵبەتە ده‌بێت لایه‌نه كوردستانییه‌كان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان ڕازی بكه‌ن كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك كار بۆ به‌هه‌رێمكردنی بكه‌ن."
نه‌سره‌دین سندی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەروەها دەڵێ، "پاش پشتگوێخستنی كه‌ركووك له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە، ئه‌مڕۆ هه‌ڵێكی زێڕین هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن پێكهاته‌كان ڕازی بكه‌ن و كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نه‌بێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، چونكه هه‌ر كاتێك بووه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، باوه‌ڕم وایە به‌و پڕۆژەیەی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن یه‌كه‌مجار ببێتە هه‌رێمێک و پاشان ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئەمە پڕۆەیەک بێ سەربگرێ، خۆ ئه‌گه‌ر بووه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت فاتیحه‌ی له‌سه‌ر بخوێنین".
KDP
