له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى پارێزگارى سلێمانى به‌عسییه‌كان داواى موڵكه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
ئەكرەم رەزا، بەڕێوەبەری تاپۆی گەرمیان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند :" ئه‌مڕۆ پیاوێكى عه‌ره‌بى به‌ته‌مه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى ده‌وامى فه‌رمیدا سه‌ردانی بنكه‌ى بهڕێوهبهرایهتیمانى كرد و چه‌ند كاغه‌زێكى خسته به‌رده‌ستمان، پێی‌گوتم خانوویه‌كم له شارۆچكه‌ى كفرى هه‌یه و ده‌مه‌وێت بیگه‌ڕێنیته‌وه بۆم، چونكه په‌رله‌مانى كوردستان له‌م رۆژانه‌دا بڕیارى داوه خانووه‌كانى عه‌ره‌ب بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، گوتیشی :" منیش لێم پرسی ئێستا له كفرى داده‌نیشیت، گوتى نه‌خێر نزیكه‌ى 30 ساڵه له باقووبهم".
ئه‌كره‌م ره‌زا، گوتیشی :" پێمگوت یه‌كه‌م، ئه‌وه بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان نییه، به‌ڵكو پارێزگارى سلێمانى بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه‌ى داوه، دووه‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خانوو نییه، به‌ڵكو ته‌نها بۆ كڕینی شوقه‌یه، سێیه‌م بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان نییه، به‌ڵكو بۆ ناوه‌ندى سلێمانییه و ئیداره‌ى ئێمه سه‌ربه‌خۆیه".
به‌ڕێوه‌به‌رى تاپۆى گه‌رمیان، باسى له‌وه‌شكرد، كه به‌پێی زانیارییه‌كانیان، ئه‌و پیاوه كاتى خۆى به‌عسى بووه‌و له خانوویه‌ك بووه كه له كفرى داگیری كردووه، گوتیشی :" ئێستا دواى نزیكه‌ى 30 ساڵ چاوه‌ڕوانى بڕیارێكه خانووه‌كه‌ى بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانى كورد تێبگه‌ن و وانه‌ى لێوه‌ربگرن".
له 6ى حوزه‌یران، ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگارى سلێمانى بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستى هاندانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان، شوقه بكرێت به‌ناوى عه‌ره‌ب و بیانییه‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تییه‌كى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
باس‌نیوز
