زیاد کاکه ره‌زا: ته‌نھا ئه‌نجومه‌ن ده‌توانی بڕیاری تاپۆنه‌کردنی موڵک و ماڵ له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌کان ھه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
سه‌رۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی "زیاد کاکه ره‌زا" راگه‌یاند: "کاتی بهلێشاوھاتنی ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له شه‌ڕی داعش بۆ سلێمانی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری دا جگه له کورد ھیچ که‌سێک بۆی نه‌بێت موڵک و ماڵی له‌سه‌ر تاپۆ بکرێت، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پارێزگار ئه‌نجامدرا، پارێزگار داوای ھه‌موار کردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی کرد، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا بڕیاره‌که ھه‌موار نه‌کراوه‌ته‌وه.
گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگاری داویه‌تی ناکرێت، چونکه پێویسته ئه‌نجومه‌ن خۆی بڕیاره‌که ھه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی بڕیاره‌که‌ی ده‌رکردووه.
سه‌رۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی روونیشی کرده‌وه: ئه‌و پرسه کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی دیموگرافیای شاری سلێمانی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بێکی زۆر له سلێمانی ھه‌یه و بڕیارێک له به‌غدا ھه‌یه ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێک بمێننه‌وه ده‌توانن به‌ته‌واوه‌تی خۆیان بگوازنه‌وه، ئه‌وکاتیش گه‌روا زۆر بن له ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش به‌شداری ده‌که‌ن.
باسی له‌وه‌شکرد: له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دوو به‌ره ھه‌یه یه‌کێک له‌گه‌ڵ ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌که دایه و یه‌کێکیش دژیه‌تی.
ره‌زا راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌کو فراکسیۆنی پارتی ھه‌رکاتێک ئه‌و بڕیاره ھاته ئه‌نجومه‌ن ئه‌وکات ھه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.
