390 خێزانی ئاراوە دەگەڕێنەوە بۆ سەعدییە
یووسف ئیبراهیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خانەقین، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2016 ڕايگەیاند: "دوو ساڵ پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش شارەدێی سەعدییەیان داگیر كرد و دواتر لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە رزگار كرا و ئێستا ژیان بۆ شارەدێیەكە گەڕاوەتەوە و قۆناغ بە قۆناغ ئاوارەكان دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان".
گوتیشی" بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 390 خێزان بگەڕێنەوە بۆ سەعدییە و قۆناغی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەعدیە بەردەوام دەبێت.
شارەدێی سەعدییەی سەر بە قەزای خانەقین یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەورەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و لە كورد و توركمان و عەرەب پێكهاتووە.
باسنیوز
