بەرپرسێکی پارتی: حەشدی شەعبی لە پێشێلكارییەكانیان بەردەوامن

بەرپرسێکی پارتی: حەشدی شەعبی لە پێشێلكارییەكانیان بەردەوامن
بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خورماتوو ڕایدەگەیەنێت، چەكدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بەردەوامن لە پێشێلكارییەكانیان.

ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە خورماتوو ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2016 ڕاگەیاند" چەكدارانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بەردەوامن لە پێشێلكارییەكانیان و دەستیان هەیە لە كوشتنی كورد و توركمان و عەرەبی سوننەی ناوچەكە، جگە لە وەستانی شەڕ لە نێوان چەكدارانی حەشد و پێشمەرگە هیچ خاڵێكی رێكکەوتننامەی نێوان كورد و حەشدی شەعبی جێبەجێ نەكراوە".

گوتیشی" دەستێكی ڕەش لەناو حەشدی شەعبیدا هەیە و بە بەرنامە كار لە سەر تێكدانی دۆخی خورماتوو دەكەن و ناهێڵن خورماتوو بەرەو كەناری ئارامی هەنگاو بنێت".

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چیتر هاووڵاتیانی خورماتوو بەرگەی چەكدارانی حەشدی شەعبییان نەماوە و پێویستە بە جدی كار بكرێت بۆ دەركردنیان.









باسنیوز
Top