بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی لە شاری هەولێر راگەیێندرا

بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی لە شاری هەولێر راگەیێندرا
بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی نیشتمانی لە شاری هەولێر راگەیێندراك بزاڤەکە فەلسەفی و هزرییە و لە كۆمەڵێک كەسایەتی هەر چوار پارچەی كوردستان و دەرەوەی وڵات پێکدێت.

عومەر نورەدینی، ئەندامی بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە راگەیاندنی بزاڤەکە گوتی "بزاڤی ئاشتیی نێوخۆیی نیشتمانی بزاڤێکی فەلەسەفی و هزرییە و دژی تووندڕەوییە، داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین پشتیوانی بکەن".


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نورەدینی ئاماژەی بەوەدا " گەلی کورد دەیان ساڵە خەبات دەکات، بەڵام نەگەیشتووەتە ئامانجە نەتەوەییەکان و نەبوونی ئاشتیی نێوخۆیی هۆکارە بۆ پەرتەوازەیی کۆمەڵگەی کوردی، هەروەها بەبێ رێکخستنەوەی نێو ماڵی كورد ناتوانین كاربكەین بۆ ئامانجە نەتەوەییەكانمان".






رووداو
Top