پەرلەمانتارێک: کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت
ئاواز حەمید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند "بەگوێرەی زانیارییەکانی من بەهۆی دابەشکردنی موچەی خانەنشینییەوە دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دواکەوتووە و ڕۆژی پێنجشممە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم، سەفین دزەیی ڕایگەیاندبوو ئەم هەفتەیە دەستبەدابەشکردنی موچەی مانگی ئایار دەکرێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار ڕانەگەیاندووە.
