به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌ سیده‌كان بۆردوومان كرایه‌وه‌

 به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌ سیده‌كان بۆردوومان كرایه‌وه‌
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆر به‌ر ره‌ز و باخی هاووڵاتیانی سنووره‌ كه‌وتووه‌؛ ئه‌مه‌ جیا له‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی دووچاری دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌.

(كاروان كه‌ریمخان) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان گوتی: ''سه‌عات 7:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ چڕی ناوچه‌كانی بێركم، سنین، گه‌رووی سینگا، به‌ربزین و خواكۆڕكی بۆردوومان كردووه‌.''

گوتیشی: ''راسته‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی دروست كردووه‌.''
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ داوا ده‌كه‌ن، په‌كه‌كه‌ بنكه‌كانی خۆی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ناوچه‌كانیان بۆردوومان نه‌كات.
Top