فهوجێكى هێزى پێشمه‌رگه لهعهرهبى شه‌مه‌ر، ڕه‌بیعه ده‌پارێزن
(حه‌سه‌ن خه‌لۆ) به‌رپرسى ناوچه‌ى دیجله‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بە ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: "فهوجێكى هێزى پێشمه‌رگه له عه‌ره‌بى شه‌مه‌ر له سنوورى شاروچكه‌ى ڕه‌بیعه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه پێك هێنراوه و ئێستا ده‌ستبه‌كار بوونه به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و، وه‌زاره‌ت ئه‌و فه‌وجه دەباتە ڕێوە."
(خه‌لۆ) گوتیشی: " ئه‌م فه‌وجه له 250 كه‌س پێك هاتووه و، پاراستنى سه‌نته‌رى شاره‌دێى ڕه‌بیعه‌یان پێ سپێردراوە و، له پاراستنى سنوورى سووریا و ڕهبیعهشدا به‌شدارن."
ناحیه‌ى ڕه‌بیعه یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و له 20 كانوونى یه‌كه‌مى 2014 له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكى به‌رفره‌وان به سه‌رپه‌رشتىی ڕاسته‌وخۆى (سه‌رۆك بارزانى) له تیرۆریستانى داعش پاك كرایه‌وه.
KDP
