مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت

مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیەندن، کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی دیاری کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی ، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە بەرواری 12-13/6/2016 دەست دەكرێت بە دابەش كردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە هەروەها ڕۆژی سێشەممەش مووچە خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ / سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن

ب/ هەواڵی مووچە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری 12-13/6/2016 دەست دەكرێت بە دابەش كردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە بەرواری 14/6/2016 مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.



بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان












باسنیوز



Top