لە بازیان تەقە لە ناوچەی یەکگرتوو دەکرێت
حاجی عومەر، بەرپرسی ناوچەی بازیانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، کاژێر 11:00ی ئەمشەو، چەکدارێکی نەناسراو کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سپۆرت ئەیج-ی پێبووە، تەقەی لە بارەگای ناوچەی یەکگرتوو کردووە و دواتر هەڵاتووە.
حاجی عومەر گوتیشی"جگە لە زیانی ماددی کە بەر بارەگاکەمان کەوتووە، گوللەیەكیش بەر دەستی هاونیشتمانییەکی سڤیل کەوتووە و بریندار بووە".
بەرپرسی ناوچەی بازیانی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تاوەکو ئێستاش سکاڵایان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک تۆمار نەکردووە.
شارەدێی بازیان بە دووری 25 کم دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانییەوە.
رووداو
