وه‌زیری به‌رگریی عێراق ماڵی لە هەولێرە و رێگه‌ش نادا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگاته پێشمه‌رگه
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به راگه‌یاند: وه‌زیری به‌رگریی عێراق رێگره له ناردنی چه‌ندین ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوتی: "ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی و قانوونی هه‌یه بۆ 5 هه‌زار ته‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی پێشمه‌رگه، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری فه‌رمان نادات تا ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه بگوازرێنه‌وه بۆ كوردستان، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا هه‌موو ره‌زامه‌ندییه‌كی یاسایی و ده‌ستووریی هه‌یه و كێشه‌ی نییه".
سه‌باره‌ت به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی عێراق رێگرییان لێ ده‌كات بگه‌نه ده‌ستی پێشمه‌رگه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتی: "ئه‌و پێنج هه‌زار ته‌نه، بریتین له فیشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی جۆراوجۆر، كه وڵاتان بۆ عێراق و كوردستانیان ناردووه و ئه‌وه پشكی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات: "به‌دواداچوونم كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق قسه‌م كرد، ئه‌و گوتی چه‌ند رێوشوێنێكی رۆتینی ماوه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نبیه‌كان ده‌نێرم، به‌ڵام ئه‌و كابرایه‌كی درۆزنه و راستگۆ نییه، ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنی عه‌ره‌بیشدا هێرشم كرده سه‌ری، پاشان ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، پێم گوت ئه‌گه‌ر تۆ كابرایه‌كی باش و بێلایه‌ن بیت، ئه‌وا من واز ده‌هێنم".
هه‌ژیی گوتنێیه، خالید عوبه‌یدی، وه‌زیری به‌رگریی عێراقه و سوننه‌یه و خه‌ڵكی مووسڵه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌باره‌ی عوبه‌یدی گوتی: "ئه‌و كه سوننیه‌یه و خه‌ڵكی مووسڵه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاواره‌ن و له هه‌رێمی كوردستانن و ماڵی خۆیشی له هه‌ولێره و پێشمه‌رگه ده‌یانپارێزێت، به‌ڵام رێگه نادات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه بنێردرێت و شه‌ڕی داعشی پێ بكات".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كورد ده‌نگی بۆ وه‌زیری به‌رگریی عێراق داوه و هۆكار بووه تا ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، به‌ڵام هیچ رۆڵێكی نه‌بووه له گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كورد له وه‌زاره‌تی به‌رگری، ته‌نانه‌ت كاندیدیشی پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی تر شوێنی ئه‌وه پۆستانه بگرنه‌وه، گوتیشی: "وه‌زیری به‌رگری به یه‌ك فه‌رمان ده‌توانێت فه‌رمان بداته هێزه ئاسمانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بار بكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه ده‌ست پێشمه‌رگه، چونكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان جیا كراونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن".
ماوه‌ی دوو ساڵه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به درێژایی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر به چه‌كێكی كه‌م شه‌ڕی داعش ده‌كات و بریندار و شه‌هیدی زۆری داوه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌شی تۆمار كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا دووپاتی كرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا وه‌زیری به‌رگری هیچ پێشنیازێكی نه‌داوه‌ته نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ پێشمه‌رگه بنێردرێت، گوتیشی: "ماوه‌ی 3 مانگه ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه هاتووه، به‌ڵام فه‌رمانێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته ده‌ستی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌رده‌وام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌ریكی شه‌ڕی داعشن".
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر هێڵن ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 10ی 6 وه‌ڵامی نه‌بێت ئه‌وا لێی قبوڵ ناكه‌ن و رێگای تر ده‌گرنه به‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیسته‌می به‌رگریی عێراق، له بودجه‌ی عێراق پاره‌ی بۆ خه‌رج ناكرێت و ئه‌و چه‌كانه‌ی كه هاوپه‌یمانان له رێگه‌ی به‌غدا ده‌ینێرن به‌شی پێشمه‌رگه‌ی لێ نادرێت. گوتیشی: "نه 17%ی بودجه‌ی به‌رگری دراوه‌ته پێشمه‌رگه، نه له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه به‌شمان دراوه كه هاوپه‌یمانان ره‌وانه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه هاتوونه كه وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به جیا دیاریان كردووه".
ئه‌و ئاشكرای كرد، حكوومه‌تی عێراق زیاتر له 800 ملیۆن دۆلاری بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رج كردووه و زۆرترین پاڵشتیی كردوون، به‌ڵام ئاماده نییه ئه‌و به‌شه‌ی پێشمه‌رگه بدات كه هاوپه‌یمانان بۆی ده‌نێرن.
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكدا راگه‌یاند: "ده‌مێكه گوتوومه به‌غدا نایه‌وێت پێشمه‌رگه به‌هێز بێت و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت پێی خۆش نییه هاوپه‌یمانانیش هاوكاریمان بكه‌ن".
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، زۆر نیگه‌رانن له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و به هاوپه‌مانانیشیان گوتووه كه هاوكاری ناكرێن.
گوتیشی: "حكوومه‌تی عێراقی چه‌ك به پێشمه‌رگه نادات، بۆیه له ماوه‌ی ڕابردوودا له هه‌ندێك شوێن ئێمه چه‌كمان له حه‌شدی شه‌عبی كڕیوه".
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق مایه‌ی پرسیاره بۆچی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كی هێنده زۆره و به پێشمه‌رگه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی پێویستی نه‌بێت!.
باس‌نیوز
