پێشمه‌رگه داعشه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ى راده‌ستى ئه‌مریكا كرد
دادوه‌رێكى ئه‌مریكی ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد، كه محه‌مه‌د خویس (ته‌مه‌ن 26 ساڵ) تۆمه‌تى تێوه‌گلان له تیرۆر و هاوكاریكردنی مادى ئه‌و رێكخراوه‌ى ئاڕاسته كراوه.
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له مانگى ئادارى رابردوو، ئه‌و ئه‌ندامه ئه‌مریكییه‌ى داعشى ده‌ستگیركرد كه له بنه‌ڕه‌تدا فه‌ڵه‌ستینییه و رۆشتووه‌ته ریزه‌كانى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه.
به‌ڵام له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، كه كاتێك له‌نێو ئه‌و رێكخراوه‌دا بووه، به‌ته‌واوه‌تى له ژیان بێزار بووه، بۆیه توانیویه‌تى خۆى بگه‌یه‌نێته ریزه‌كانى به‌رده‌مى به‌ره‌كانى شه‌ڕ و خۆى راده‌ستى پێشمه‌رگه بكات.
وه‌ك سایتى سكاى نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌سوكارى خویس و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مریكاش تووشى شۆك بوون كاتێك زانیویانه محه‌مه‌د چووه‌ته ریزه‌كانى داعشه‌وه.
باس‌نیوز
