كه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵده‌گیرێت؟
شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاوه بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕیارێكی هه‌ڵه بوو، گوتی: "ئه‌و كاته‌ی نه‌وت 25 دۆلار بوو له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ ده‌تواندرا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت، بۆیه ئێستا كه نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه ناكرێت پاشه‌كه‌وتی مووچه به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له حكوومه‌ت بكرێت كه بۆچی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه و چاكسازییه‌كی لێ ناكات؟".
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ڕاپۆرتی دارایی خوێندرایه‌وه و داوا كراوه چاو به ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بخشێندرێته‌وه، چونكه نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش داهاتی هه‌رێم زیادی كردووه.
گوتیشی: "سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگری گوتیان ڕاسته ئێمه به‌ڵێنمان داوه كه مووچه وه‌ك خۆی لێ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێستا ناتوانین، ڕه‌نگه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا چاو به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا بخشێندرێته‌وه".
شێركۆ جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سیسته‌می پاشكه‌وت له لای حكوومه‌ت ده‌رفه‌تێك بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی مووچه له خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاشكراشی كرد، به‌هۆی پاشه‌كه‌وتی مووچه خه‌رجییه‌كانی تێچووی مووچه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، گوتیشی: "بڕی مووچه له 750 ملیۆن دۆلاره‌وه بووه‌ته 430 ملیۆن دۆلار، واتا 40% رێژه‌ی خه‌رجییه‌كانی مووچه بۆ حكوومه‌ت كه‌مبووه‌ته‌وه.
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت زیاتریش بێت حكوومه‌ت له بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه پاشگه‌ز نابێته‌وه، ده‌شڵێت: "به‌هۆی پاشه‌كه‌وتی مووچه حكوومه‌ت خۆی ده‌خاته ژێر قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران، چونكه مانگانه حكوومه‌ت زیاتر له 300 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی ده‌كه‌وێته سه‌ر، كه ساڵانه ده‌كاته زیاتر له 3 ملیار دۆلار".
ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه ئێستا كه نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه سیستمی پاشه‌كه‌وت لاببرێت: "به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر سیسته‌می پاشه‌كه‌وت به‌رده‌وام بوونه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره، كه بێ گومان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌زوویی سیستمی پاشه‌كه‌وت هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، جگه له‌وه‌ی بارودۆخی گوزه‌ران و ژیانی فه‌رمانبه‌ران خراپتر ده‌كات، حكوومه‌تیش ده‌كه‌وێته ژێر باری قه‌رزێكی قورستره‌وه، كه هه‌ر كاتێك بیه‌وێت ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه به فه‌رمانبه‌ران تووشی قه‌یرانێكی دیكه ده‌بێته‌وه".
وێرای قه‌رزی پاشه‌كه‌وتی مووچه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی (9 و 10 و 11 و 12)ی ساڵی 2015 ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه، كه ده‌كاته زیاتر له 3 تریلیۆن دینار.
سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌رده‌وامبوونی حكوومه‌ت له‌سه‌ر سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: "پاساوی حكوومه‌ت بۆ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وت ئه‌وه‌یه كه له مانگی شوباتدا نزیكه‌ی 26 ڕۆژ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ڕاگیرا، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووكیش هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا ئێستا ڕێگه نادات هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی ئه‌و كێڵگه‌یه هه‌نارده‌ی بكات، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی فرۆشی نه‌وت".
غازی سه‌عید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان به (باس)ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كانی پێوه‌ست به پاشه‌كه‌وتی مووچه بڕیاڕی ناچاری بوونه، گوتی: "پاشكه‌وتكردن له مووچه به دڵی كه‌س نه‌بووه و كه‌سیش به پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه دڵخۆش نه‌بووه، به‌ڵام پلان و بڕیارێكی ناچاری بوو، چونكه داهات به‌و شێوه‌یه نییه هه‌موو پێداویستییه‌كان پڕ بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌موو وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت له‌و بابه‌ته تێگه‌یشتبوون كه پلانێكی ناچارییه بۆیه بڕیاری له‌سه‌ر درا".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی جه‌خت ده‌كاته‌وه: "دۆخی دارایی حكوومه‌ت باشتر بێت و داهات باشتر بێت ئه‌وا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت، هه‌ر كاتێك داهاتی نه‌وت و داهاتی كوردستان باشتر بێت پاشه‌كه‌وت نامێنێت".
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و بڕه پاشه‌كه‌وته‌ی مووچه كه له لای حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، گوتی: "ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی هه‌یه وه‌كو قه‌رز لای حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه و پابه‌ند ده‌بێت به گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، حكوومه‌ت حه‌زناكات رۆژ به رۆژ قه‌رزی خه‌ڵكی لا زیاتر بێت، به‌ڵام حكوومه‌ت كه‌ی بتوانێت ته‌واوی مووچه بدات ئه‌و كات پاشه‌كه‌وت نامێنێت و پابه‌ندیش ده‌بێت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان".
كاروان ره‌سوڵ كه فه‌رمانبه‌رێكی حكوومه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانه له پاشه‌وتكردنی مووچه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یگوت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ناوی پاشه‌كه‌وت مووچه‌یان كه‌م كردینه‌وه، ئه‌وه‌ی زۆر نیگه‌رانی كردووین به‌رده‌وام دواكه‌وتنی مووچه‌یه".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئه‌وه ده‌خاته روو، له‌سه‌ر قسه و بڕیاری حكوومه‌ت هه‌رگیز له‌و بڕه پاشه‌كه‌وته‌ی خۆش نابێت كه له لای حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
باس‌نیوز
