"لابردنی باجی سنووری پێشخابوور ژیانی خەڵكی کوردستانی ڕۆژئاوا دەبووژێنێتەوە

بە بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خاڵی سنووریی پێخشابوور لە نێوان کوردستانی ڕۆژئاواو و باشوور بە مەبەستی هەناردەکردنی کاڵا و پێداویستییە مرۆییەکان بەڕووی بازرگاناندا کراونەتەوە بێ ئەوەی هیچ باجێک وەربگیرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (8.6.2016) حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسییەی ڕۆژئاوا - سووریا، لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "بە بڕیاری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەرپرسانی خاڵی سنووریی پێشابوور ئاگادار کراونەتەوە کە ئەم خاڵە سنوورییە بۆ هەناردەکردنی هەموو کاڵایەکی خواردەمەنی، دەرمان و پیداویستییە مرۆییەکان بکرێتەوە".

حەمید دەربەندی، ئاشکراشی کرد: "لەپێناو زیادکردنی هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیانی کوردستانی رۆژاوا و بۆ ئەوەی ئەو کاڵایانە بە نرخێکی هەرزانتر بگەنە دەستیان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە نابێت هیچ باجێکی گومرگی لە هیچ لایەکی سنوورەکە وەربگیرێت".

لە ساڵی 2013 وە تا ئیستا هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە هەزاران خێزانی كوردانی کوردستانی رۆژئاوا، لە خاڵی سنوری پێشخابوور، دەربازی هەرێمی كورستان بوون و لە چەندین کەمپدا جێگیر کراون، ئەوەش سەرەڕای یارمەتی مرۆیی و دابینکردنی پێداویستیی سەرەتایی ژیان بۆ هاووڵاتیانی کوردستانی رۆژئاوا.











باسنیوز


Top