لە مێردین ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو بە هێزەکانی پۆلیسدا تەقێنرایەوە
بەپێی هەواڵی میدیاکان، دەڵێن هەندێ کەس بریندار بوون و دەگوترێ شەڕ لە نێوان هێرشبەران و پۆلیسدا دروست بووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە خۆکوژی بووە و لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژ کراوەوە بووە و هەتا ئێستا لەبارەی وردەکاریی ڕووداوە و ڕێژەی قوربانییەکان هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
دوێنێ سێشەممە لە شاری ئیستەنبووڵ و لە نزیک بنکەیەکی پۆلیس تەقینەوەیەک ڕووی دا کە تییدا 47 کەس بوونە قوربانی.
باسنیوز
