تێلیگراف چیرۆکی تونێله‌که‌ی گوندی موفتی و ئازایه‌تیی پێشمه‌رگه ده‌گێڕێته‌وه
ڕۆژنامه‌که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و تونێله نه‌بووایه که زۆر شاره‌زایانه لێدرابوو و ١٠ فیت ده‌بوو، ئازادکردنی ئه‌وگونده ئاسانتر ده‌بوو. سەرچاوەکە لە عەتۆ زێباری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌کانی گواستەوە کە وتبووی "هێزه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا زۆر چالاکانه ڕاوێژکارییان کرد و هێزه ئاسمانییه‌کانیش بۆردومانیان کرد". په‌یامنێره‌که‌ی تیلیگراف له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌چنه تونێله‌که‌وه و وێنه‌ی ناو تونێله‌که بڵاو ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ داعش به‌شی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک که‌لوپه‌لی تیایدا هه‌ڵگرتبوو. هه‌روه‌ها باسی زه‌نگی ته‌له‌فونی داعشێک ده‌کات که خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وە، ژنه‌که‌ی ده‌بێ، ده‌ڵێ "ئایا ئه‌بومه‌عه‌ب له به‌هه‌شته". پێشمه‌رگه‌که ده‌ڵێ "نه‌خێر خۆڵه‌مێشه له به‌ر پێمدایه".
