له سبه‌ینێوە پیشابوور دەکرێتەوە
(شه‌وكه‌ت به‌ربوهاری) سه‌په‌رشتیاری سنووری پیشابوور گوتی: "ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌رێز (د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی) بەرپرسی دۆسیەی رۆژئاوای كوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە سنووری پیشابوور له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا بکرێتەوە".
(به‌ربوهاری) دەیشڵێت، شەوسوو (سبه‌ینێ) بڕیارەکە جێبه‌جێ دەکەین؛ بە گوێرەی بڕیارەکە، لەبەر خاتری خەڵک، خواردەمەنی و ده‌رمان و پێداویستی مرۆیی، باج نایانگرێتەوە و، بەرخۆر (مستهلک) بەرهەمی هەرزانی دەگاتە دەست.
