وەزارتی پەروەردە: کاتی تاقیکردنەوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت

وەزارتی پەروەردە: کاتی تاقیکردنەوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی دوانەخستنی تاقیکردنەوەکانەوە بڵاو کردەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیاندراوێکدا، قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار دەکاتەوە، کە تاقیکردنەوەی پۆلەکانی (نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی و پیشەییەکان) ڕۆژانە لە کاتی خۆیدا واتە سەعات (8:30) بەڕێوە دەچن و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەشدا هاتووە، تاقیکردنەوەکان پێش و پاشیان پێ ناکرێت و لە کاتی خۆیاندا بەڕێوە دەچێن.










باسنیوز
Top