یەکێتی لێژنەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی پێکدەهێنێت
میدیاکانی یەکێتی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرکردایەتیی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی بۆ لێژنەیەکی 12 کەسی فراوان دەکرێت، یەکێتیش شەش کەسی بۆ ئەو سەرکردایەتییە دەستنیشان کردووە و هاوکات لێژنەیەکی دیکەشی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی دیموکراتیی کوردستان پێک هێناوە.
ئەوەشیان بڵاو کردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 7\6\2016ی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە بڕیار دراوە کە (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، حاکم قادر، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، عیماد ئەحمەد، د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح و ڕەفعەت عەبدوڵڵا) وەک شاندی سەرکردایەتیی یەکێتی بۆ لێژنەی هاوبەش لەگەڵ گۆڕان دەستنیشان بکرێن.
هاوکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لێژنەیەکی دیکەی پێکهێناوە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی کە پێکهاتوون لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، مەلا بەختیار، حاکم قادر، ڕزگار عەلی، عەدنان موفتی و عومەر فەتاح.
باسنيوز
