عەسكەری: بەغدا داوای پارە له‌ هەرێم دەكات.. هەناردەكردنى نه‌وتى كه‌ركووكى راگرتووە

عەسكەری: بەغدا داوای پارە له‌ هەرێم دەكات.. هەناردەكردنى نه‌وتى كه‌ركووكى راگرتووە
سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێ، بەغدا بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمەوە بۆ دەرەوە، ئەمەیش لەبەر ئەوەیە كە نرخی نەوت رۆژ بەڕۆژ زیاتر بەرز دەبێتەوە.

(ئەحمەد عەسكەری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بە بڕیاری بەغدا هەناردەكردنی ١٥٠هەزار بەرمیل نەوتی كەركووك لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە راگیراوە و، تاوەكو ئێستایش دەستی پێ نەكردووەتەوە و هیچ باسێكیش نییە كەی دەست پێ دەكاتەوە".

(عەسكەری) گوتیشی، ئەو كاتەی كە نەوت نرخەكەی دابەزی، هیچ لای بەغدا گرینگ نەبووە نەوت هەناردە بكرێت یاخود نا، بەڵام كاتێك نرخی نەوت بەرز بووەوە، بەغدا بیانوو بە هەرێمی كوردستان دەگرێت و داوای پارە دەكات، ئەمەیش بۆ ئەوەیە كە هەرێم قازانج نەكات، بۆیە هەناردەكردنەكەی راگرتووە.










KDP
Top