ئه‌دهه‌م بارزانى: سلێمانى زۆنى سه‌وز نییه
هەروەها گوتی "پارتى له سلێمانى میوان نییه و میوانیش نابێت، چونكه سلێمانى شارى پێكه‌وه ژیانى هه‌موو كوردێكى به‌شه‌ره‌فه".
ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاند "هه‌موو هه‌وڵه‌كانى خۆم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكخستنه‌كانى پارتى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌هێز بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له شارى سلێمانى زیاتر له جاران پێگه‌یه‌كى به‌هێزترى هه‌بێت".
گوتیشى "به‌هێزبوونى ڕێكخستنه‌كانى پارتى هیچ گومانێكى تێدا نییه و بۆ ئاینده ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ده‌بینین و ده‌بێته واقیع، دواجار كێرڤى جه‌ماوه‌رى پارتى له شارى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیاد ده‌كات".
گوتیشى "سلێمانى ته‌نها موڵكى پارتێكى سیاسی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو سلێمانى شارى پارتى و هه‌موو كوردێكى به‌شه‌ره‌فه، سلێمانى زۆنى سه‌وز نییه، به‌ڵكو زۆنى كوردایه‌تى و زۆنى نه‌ته‌وایه‌تى و پێكه‌وه ژیانه. بێگومان شارى هه‌ولێر و شارى دهۆك هاوشێوه‌ى سلێمانى شارى هه‌موو كوردێكى دڵسۆزن".
