پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە

پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەم رۆژانەدا لە نێوان پارتی و یەكێتیدا كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت و، قسە لەسەر هەندێك بابەت دەكەن كە پێوەستن بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەوە.

(عەلی حوسێن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان هاوبەشە لە حوكمڕانی لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە كۆمەڵێك قۆناغی مێژوویی و گرینگدا ئێمە لەگەڵ یەكێتی بووینە، ئێستایش لەو قۆناغەی كە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێ، پێویستە بەردەوام یەكتری ببینین و هەوڵیش بدەین لە كاتی پێویستدا بیروبۆچوونەكانمان و خاڵە هاوبەشەكانمان زیاتر یەك بخەین، ئەگەر تێبینییەكیشمان لەسەر یەكتر و ئەدای یەكتری یان شێوەی كاركردن هەبیت، پێویستە لەو دانیشتنانە باسیان بكەین و قسەیان لەسەر بكەین".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "كاتی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە، بەڵام هەردوو لامان دەخوازین لەو رۆژانەدا كۆ ببینەوە و قسە لەسەر هەندێك بابەت بكەین كە پێوەستن بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكەوە".






KDP
Top