دوو بۆمبی چێندراو له خورماتوو ته‌قینه‌وه
محه‌مه‌د فایق، به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتووراگهیاند "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو بۆمبی چێندراو له رێگای حه‌ولی قه‌زاكه و لهنزێك كۆشكی هاوڵاتییه‌ك كه كه‌لوپه‌لی تییدا فرۆشتووه ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و هاوڵاتییه گیانی له‌ده‌ستداوه".
وتیشی "ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كوژراوه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سووننه مه‌زهه‌به و كه‌مئه‌ندامیش بووه و دوای گه‌یشتنی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی به‌نیو كاتژمێر بۆمبه‌كان ته‌قیونه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
قه‌زای خورماتوو ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوك و له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه تیرۆریستان به‌ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستیان له‌و قه‌زایه ئه‌نجامداوه.
