مەسیحییەکان: ھەرێم ئەوەی لەتوانای بووە بۆ ئاوارە مەسیحییەکانی کردووە، بەڵام بەغدا ھیچی نەکردووە
نوێنەری مەسیحییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یونادم یوسف کەننا راگەیاند:" مەسیحییەکان لەھەرێمی کوردستان دوو جۆرن ھەندێک خۆیان پێشتر لەھەرێم نیشتەجێ بوون، ھەندێکیش ئاوارەن، ئەوانە ره‌وشیان خراپه، چونکە قەیرانی دارایی هه‌یه هه‌روه‌ها ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھێشتووە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌كانی دیکە جیاوازیان نەکراوە، بارودۆخیان هه‌روه‌ك خەڵکی دیکەی ھەرێمی کوردستانه.
یونادم یوسف کەننا گوتیشی: ھەرێمی کوردستان به‌پێی توانا، ئەرکی خۆی به‌رامبه‌ر ئاوارەکان جبه‌جێ كردوه، بەڵام بەغدا بەرپرسیارەتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بەتایبەت ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا به‌ڵام نەیتوانیووە ئه‌ركی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێـت، له هه‌مان كاتدا ھەرێمی كوردستان پێشوازی له‌و هه‌موو ئاواره كردوه وکەمپی بۆ دروست کردوون و ئاسایشی پاراستوون.
روونی كرده‌وه: بەداخەوە بۆ بەغدا، ھیچی بۆ ئاوارەکانی مەسیحی نەکردووە، كه ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون، پێویست بوو ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات.
زاگرۆس
